بارانی بە لێزمە دەست پێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ شارەكانی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، لەكاتەكانی پاش نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لە شەودا باران دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارین و ھەورە تریشقە لە ھەندێك كاتدا لێزمەباران و تەرزە دەبێت، بەتایبەتی لەكاتەكانی بەرەبەیانی. ھەروەھا لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئەگەری بارینی بەفر ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی