له بازاره‌كانی عێراقدا خواست له‌سه‌ر زێڕ و خشڵی بیانی زیاتر بووه
زێڕینگرانی عێراق، ده‌ستیان كراوه‌تر بوو له هاورده‌كردنی زێڕی جوانتر و جیاوازتر له وڵاتانی ئیتاڵیا، توركیا و ئیمارات
K24 – هه‌ولێر:
له دوای گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێراق له ساڵی 2003وه ئارامی بۆ عێراق گه‌ڕایه‌وه. جۆره‌ها زێڕی مۆدێرن و جوان له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان هاورده‌ی بازاره‌كانی زێڕی عێراق كرا. خه‌ڵكی خواستی كڕینیان بۆ زێڕ زیاتر بوو. زۆربه‌یان ئێستا روویان له كڕینی به‌رهه‌می زێڕی وڵاتانی دیكه كردووه. پاره‌كانیان له بازاڕی زێڕدا سه‌رمایه گوزاری ده‌كه‌ن.
له دوای گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێراق له ساڵی 2003، زێڕینگرانی عێراق، ده‌ستیان كراوه‌تر بوو له هاورده‌كردنی زێڕی جوانتر و جیاوازتر له وڵاتانی ئیتاڵیا، توركیا و ئیمارات و خه‌ڵكیش له بازاره‌كانی زێڕدا پێشوازییه‌كی زیاتریان له مۆدێله نوێیه‌كان كردووه.
له بازاره‌كانی زێڕی عێراقدا چه‌ندین مۆدیلی زێڕ هه‌یه له به‌رهه‌می ده‌ستی و كلتووری عێراقی تاوه‌كو زێڕی ناسكتر و مۆدێرنتری وڵاتانی دیكه‌ی وه‌كو ئیمارات و ئیتاڵیا و توركیا زۆربه‌ی خواستیش له سه‌ر زێڕی عه‌یاره 21 و 24ی وڵاتانی دیكه‌یه تا مۆدێله كۆنه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو.
له ماوه‌ی ساڵانی 1991 تاوه‌كو 2003 به هۆی سزاكانی نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، دانیشتوانی عێراقی ناچار بوون, كه زۆربه‌ی زێڕه‌كانیان بفرۆشن و بیكه‌ن پاره و رێگه به هاورده‌كردنی زێڕ له وڵاتانی دیكه بۆ ئه‌و عێراق نه‌ده‌درا، به‌ڵام ئێستا دوای كۆتایهاتنی ئه‌و سزایانه و شه‌ڕی داعش عێراقییه‌كان دووباره ده‌ستیان به كڕینه‌وه‌ی زێڕ كردووه و زۆربه‌ی پاره‌كانیان له‌م بازاره‌دا خه‌رج ده‌كه‌ن.