ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وڵاتان ده‌كات

"ئه‌و وڵاتانه‌ له‌بیر ناكه‌ین كه‌ له‌و قۆناغه‌دا دژایه‌تیی ئێران ده‌كه‌ن"

K24- هه‌ولێر:

گوته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھەڕەشە لەو وڵاتانە دەكات، كە دەیانەوێ شوێنی ئێران لە بازاری نەوتدا پر بكەنەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە، عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی كرده‌وه‌، ئێران رێگە بە ھیچ وڵاتێك نادات لە بازاری نەوتدا جێگەی ئه‌و بگرێتەوە.

بە گوتەی موسەوی، ئێران ئەو وڵاتانە لەبیر ناكات، كە لەو قۆناغە ھەستیارەدا دوژمنایەتیی ئێران دەكەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھەڕەشە لەو وڵاتانەش ده‌كات، كه‌ نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌ بازاڕی وزه‌ی جیهانیدا ببنه‌ شوینگره‌وه‌ بۆ ئێران و ده‌ڵێت: "رێگە بەو وڵاتانە نادەین كە لە ئێستاوە دەیانەوێ شوێنی ئێران لە بازاری نەوت بگرنەوە" و ئەوان بە گوێ لە مستی ئەمریكا ناو دەبات.

H.B