تورکیا دوو کونسوڵخانەی دیکە لە عێراق دەکاتەوە

تورکیا و عێراق پەیوەندییەکانیان توندوتۆڵ دەکەنەوە

K24 – هه‌ولێر:

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا و محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجام دا.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە دوای کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەگەڵ چاوشئۆغلۆ باسمان  لە پرسی تیرۆر، ئاوارەکان، کێشەی ئاو، ڤیزا و گومرگ کردووە و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەین".

لای خۆیەوە مەولوود چاوشئۆغلۆ رایگەیاند: "لە دوای بەغدا، سەردانی بەسرە و هەولێر دەکەم".

راشیگەیاند: "تورکیا گەرەنتی گەورە بە عێراق دەدات، کە یارمەتی بەغدا دەدات بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئاساییکردنەوەی رەوشی شاره‌كه‌".

لە بارەی پرسی ئاو لە نێوان هەردوولا، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: "دەبێت هەردوولا  بگەینە رێککەوتن و کێشەکان چارەسەر بکەین".

ئاشکراشی کرد: "تورکیا کونسوڵخانە لە مووسڵ و بەسرە دەکاتەوە و بۆ چارەسەکردنی پرسی کەرکووکیش هەماهەنگی دەکات".

لە بارەی بوونی گەریلاکانی پەکەکەش لەسەر سنوورەکان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: "پێویستە هاوشێوەی داعش، جەنگ دژ بە پەکەکەش بکرێت".

H.J