ئێران چاودێریی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە ئەمەریکییەکان دەکات

ڤیدیۆی کەشتییەک و زانیارییەکانی ناوی بڵاو دەکاتەوە

K24 – هه‌ولێر:

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران وێنە و ڤیدیۆی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکا لە کەنداوی فارس بڵاو دەکاتەوە.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، ڤیدیۆکەی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بە ناوی "ئەبابیل3"، لە فڕۆکەخانەیەکی ئێرانەوە دەفڕێت و زانیاری لەسەر فڕۆکەهەڵگرە ئەمەریکییەکە لە جۆری Dwight D. Eisenhower  بڵاو دەکاتەوە.

ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران بەردەوامن و ئەمەریکا لە دوایین هەنگاویدا، بڕیاری دا هەناردەی نەوتی ئێران بە تەواوی رابگرێت، ئێرانیش رەتی دەکاتەوە و رێگای جیاواز بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی دەگرێتە بەر.

RT

H.J