ژنێكی ئێرانی بارهه‌ڵگرێكی 12 ته‌نی راده‌كێشێت
"بوو به به‌ھێزترین ژنی جیهان"
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ئێرانی ده‌بێته "به‌هێزترین ژنی جیهان" و بارهه‌ڵگرێك راده‌كیشێت، كه كێشه‌كه‌ی له 12 ته‌ن زیاتره.
گیتی موسه‌وی، ته‌مه‌ن 43 ساڵان، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی نوێی له كتیبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆمار كرد، پاش ئه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی 12 ته‌ن و 380 كیلۆگرامی 30 مه‌تر به دوای خۆیدا راكێشا.
موسه‌وی جاری پێشوو هه‌ر له‌م مانگه‌دا بارهه‌ڵگرێكی به كێشی 12 ته‌ن و 270 كیلۆگرام به دوای خۆیدا راكێشا و نازناوی به‌ھێزترین ژنی جیهانی له ژنێكی ئوسترالی وه‌رگرته‌وه، كه ساڵی 2011 توانیبووی 11 ته‌ن و 350 كیلۆگرامی رابكێشێت.