ئيمارات دژی عێراق هاته ده‌نگ
"ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی به‌حره‌ین قبووڵكراو نییه"
K24 - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتی به‌حره‌ین قبووڵكراو نییه و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه.
له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان عێراق و به‌حره‌ین، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی ئیمارات رایگەیاند "ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتی به‌حره‌ین قبووڵكراو نییه و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وهاوكاری نێوده‌وڵه‌تی ئیمارات راشیگەیاند: "نابێت كارێك بكرێت ببێته هۆی تیكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی كه‌لێنه‌كان له‌م دۆخه‌دا، ئێمه پێویستیمان به هاوكاری و رێزگرتن له سه‌روه‌ری یه‌كتری هه‌یه".
ئیمارات داوا له عێراق ده‌كات، رێز له بنه‌مای سه‌روه‌ری وڵاتان و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری یه‌كتری بگرن.
پێشتر لە تویتێكدا خالد بن ئەحمەد ئال خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین. موقتەدا سەدری بە گێل ناوبردبووم ئەمەش ژمارەیەكی لایەنی سیاسی عێراقی توڕە كرد و داویان لە بەحرەین كردبوو كە دەبێ بە فەرمی داوای لێبوردن لە عێراق بكەن.