بلۆمبێرگ: توركیا به دوای جێگره‌وه‌ی نه‌وتی ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێت
ده‌یه‌وێت عێراق بكاته سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی نه‌وت بۆ خۆی
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكرده‌وه، توركیا به دوای جێگره‌وه‌ی ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت عێراق بكاته سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی نه‌وت بۆ خۆی، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رێگه به‌و وڵاته نادات چیدیكه نه‌وت له كۆماری ئیسلامی ئێران بكڕێت.
بلۆمبێرگ، ئاژانسێكی ئابوورییه و له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، توركیا ده‌یه‌وێت نه‌وتی زیاتر له عێراق بكڕێت و بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان زیاتر بكرێت.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، سه‌ردانی دوێنێی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ بۆ عێراق و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق له به‌غدا و به‌سره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بووه.
هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌نقه‌ره دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و سزایانه ده‌ربڕی كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانی‌دا سه‌پاندووه.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، دژایه‌تیكردنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران مه‌ترسی به‌دواوه ده‌بێت و توركیا نایه‌وێت یاری به‌و پرسه‌وه بكات.
ساڵی رابردوو، ئابووری توركیا بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابردوودا، تووشی داكشان بوو، شاره‌زایان رایانگه‌یاندووه، سزاكانی سه‌ر ئێران كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر ئابووری توركیا درووست كردووه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر