یاسایه‌كی تایبه‌ت به "كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر" ده‌رده‌كرێت
به یاسا چه‌ندین ئیمتیاز بۆ كه‌سوكاریان ته‌رخان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت به "كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر" كرد.
كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر، له سه‌ره‌تای په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر عێراق و داگیركردنی شاره‌كان له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 روویدا و تێیدا سه‌دان سه‌ربازی عێراقی له سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ری سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین كوژران.
پرۆژه یاساكه تایبه‌ته به "مافی كه‌سوكاری شه‌هیدانی سپایكه‌ر".
له پرۆژه یاساكه‌دا، به‌راوردی نێوان مافی كه‌سوكاری قوربانیانی سپایكه‌ر و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كراوه.
هه‌روه‌ها رێككاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كانیان و راده‌ستكردنه‌وه‌ی روفاتی قوربانییه‌كان به كه‌سوكاریان له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگدا خراوه‌ته پرۆژه‌كه‌وه.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی پرۆژه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌نجامده‌رانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه، نابێت به‌ر لێبوردنی گشتیی بكه‌ون.
هه‌روه‌ها به پێویست زانراوه، كه مۆنۆمێنتێكی تایبه‌ت به قوربانییه‌كان درووست بكرێت و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كه وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی بناسرێندرێت.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌دا، باس له ماف و ئیمتیازی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان كراوه و به پێویست زانراوه، بۆ هه‌ر یه‌ك له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان پارچه‌یه‌ك زه‌وی و قه‌رزی نیشته‌جێبوون دابین بكرێت.