قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر قه‌ربوو ده‌كرێنه‌وه
لایه‌نی یاسایی ته‌واو بووه و ته‌نیا جێبه‌جێكردن ماوه‌ته‌وه
K24- به‌غدا:
دەزگای شەھیدانی حکومەتی عێراق قوربانیانی دەستی تیرۆر و کەسوکاریان قەرەبوو دەکاتەوە و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە کوردستانییەكان داوا لە حکوومەتی ھەرێمی كوردستان دەکەن, بە زووترین کات ئەندامانی بۆ لیژنەی دابەشکردنی فۆرمی قەرەبووکردنەوە دەستنیشان بکەن و ئۆفیسیان بۆ بکەنەوە، چونکە ئەو قەرەبووکردنەوەیە قوربانیانی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ختیار شاوێس، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: یاساكه بوونی هه‌یه، به‌ڵام پێویستمان به بودجه‌یه‌ك هه‌یه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه، داواش له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه له هه‌وڵه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وام بێت، چونكه لایه‌نی یاسایی ته‌واو بووه و ماوه‌ته‌وه لایه‌نی جێبه‌جێكردن، ئه‌وانیش پێكدێن له ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق و وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێم.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه حکوومەتی عێراق لیژنەیەکی تەندرووستی و دادوەرێكی بۆ لێکۆڵینەوە پێكهێناوه، بە مەبەستی زانینی رێژەی بەرکەوتەی قوربانیەکە و راست و درووستی لە ئەنجامی بەرکەوتنەکەی لە کردەوەی تیرۆرستی، بۆیە دەبێت ھەمان لیژنەش لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان ئۆفیسیان بۆ بکرێتەوە، تاوه‌کو فۆرمی قەرەبووکردنەوەیان به‌سه‌ردا دابەش بکەن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به بابه‌تی ئه‌م قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه، ههدار بارزانی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێت: بڕیار له‌سه‌ر لێژنه‌كه دراوه، ناوه‌كانیش به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاماده‌یه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن جارێكی دیكه حكوومه‌تی به‌غدا به فه‌رمی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینگه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بێته‌وه سه‌رخه‌ت، ئه‌وكات وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كار له‌سه‌ر دیاریكردنی شوێنی نووسینگه‌كه و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی فۆڕمه‌كان ده‌كات.
یاسای ژمارە ٢٠ کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی سەربازی و بەرکەوتەی تەقینەوەکان لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەنجوومەنی نۆێنەرانی عێراق دەنگی لە سەر داوە، لە ساڵی ٢٠١٥ ھەموارکراوەتەوە و قەرەبووی قوربانیانی دەستی تیرۆری ھەرێمی کوردستانیشی تێدا جێگیرکراوە, لە پرۆژە بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ش پارەی بۆ تەرخانکراوە.
H.B