نەتەوە یەکگرتووەکان 502 خانووی بۆ شنگالییەکان نۆژەن کردەوە
لە دوو ساڵدا هەزاران خانووی نۆژەن کردووەتەوە
K24 – ههولێر:
نەتەوەیەکگرتووەکان 502 خانووی نۆژنکراوە لە شنگال رادەستی ئاوارە گەڕاوە ئێزدییەکان دەکاتەوە.
پرۆگرامی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری نیشتەجێکردن و ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، 502 خانوویان لە شنگال دوای نۆژەنکردنەوەیان رادەستی ئەو ئاوارە ئێزدیانە کردووە کە گەڕاونەتەوە شارەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە خانووەکان لەسەر ئەرکی حکومەتی ئەڵمانیا نۆژەنکراوەتەوە و ئاشکراشیان کردووە کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا هەزار و 64 خانوویان لە شنگال نۆژەنکردووەتەوە و رادەستی ئاوارە گەڕاوەکانیان کردووەتەوە.
لە پرۆسەی رزگاکردنی شنگال لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، بەهۆی زۆری بۆمب و بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان، بەشێکی زۆری ئەو شارۆچکەیە زیانی زۆری پێگەشت، نەتەوە یەکگرتووەکانیش وەک هاندانێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، خانووەکانیان بۆ نۆژە دەکاتەوە.
H.J