په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك ده‌كات
یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی تێدایه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیارە كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و گفتوگۆ و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك بكات، بەگوێرەی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش، پڕۆژە یاسای دەستەی دەستپاكی یەكێك دەبێت لەو یاسایانەی گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
پێشتر، حەسەن سالم پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی بونیادنان رایگەیاندبوو: "120 واژۆی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە، بۆ ئەوەی پێشێلكارییەكانی ئەمریكا بخرێتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆوه".