"تاقمی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناتوانن له ناوچه‌ی سه‌وز بچنه ده‌ره‌وه"
ئه‌ندامانی باڵیۆزخانه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی "العالم"ی ئێرانی، به‌شێك له تاقمی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، سكاڵایان له‌لای مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه كه ناتوانن له ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ربچن و هه‌ست به سه‌لامه‌تی ناكه‌ن.
ئه‌و كه‌ناڵه ئێرانییه له راپۆرته‌كه‌یدا، كه پشتی به سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت به‌ستووه، باس له‌وه ده‌كات، پۆمپیۆ له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا كه نزیكه‌ی پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ربوو، له‌گه‌ڵ تاقمی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "ئێستا هه‌موو جموجۆڵێكی ئێرانییه‌كان له عێراق له ژێر چاودێریدان و به ته‌واوه‌تی له ژێر كۆنتڕۆڵدان".
به گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و كه‌ناڵه ئێرانییه، كه به زمانی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كرێت، یه‌كێك له ئه‌ندامانی تاقمی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ڵامی قسه‌كانی پۆمپیۆی داوه‌ته‌وه و پێی راگه‌یاندووه، ئه‌وان وه‌كو ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ناتوانن له ناوچه‌ی سه‌وز بچنه ده‌ره‌وه و هه‌ست به ئارامی ناكه‌ن و گرفتیان بۆ درووست ده‌بێت، له‌كاتێكدا ئێرانییه‌كان به‌وپه‌ڕی ئاسووده‌ییه‌وه له ته‌واوی خاكی عێراق هاتووچۆ ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێن.
ئێستا واشنتن سزای زیاتری خستووه‌ته سه‌ر ئێران و ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بگه‌یه‌نێته سفر، به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقیش، ئه‌مه‌ریكا ته‌نها رێگه‌ی به هێراق داوه غازی سرووشتی و وزه‌ی كاره‌با له ئێران بكڕێت.
ئ. م