حكوومەتی ھەرێم رۆژێكی وەك پشووی فەرمی راگەیاند
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێك بڵاو دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكارانەوە سبەی چوارشەمە 2019/5/1 لە دامو دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: "بەبۆنەی رۆژی كرێكارانی جیهانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە كرێكارانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین وهیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی دابینكردنی ماف و خواست و شایەستەییەكانیان".
راشیگەیاند: "بەم بۆنەیەشەوە بەسەرجەم هاووڵاتیانی ئازیزی هەرێمی كوردستانی رادەگەیەنین، سبەی چوارشەمە 2019/5/1 لە دام ودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی".