نمایشكارێكی ناودار له پێناو رزگاركردنی سه‌گه‌كه‌ی ژیانی خۆی له‌ده‌ستدا
سه‌گه بچووكه‌كه‌ی كه‌وته ناو ئاوی ده‌ریاوه و بۆ رزگاركردنیشی كارۆلینا خۆی هه‌ڵدایه ناو ئاوه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
ژنه نمایشكاری ناوداری به‌رازیلی، "كارۆلینا پیتینكورت"، دوای ئه‌وه‌ی ویستی ژیانی سه‌گه‌كه‌ی رزگار بكات، خۆی ژیانی له‌ده‌ستدا.
كارۆلینا، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و سه‌گه‌كه‌ی روویان له دوورگه‌ی "ئیلیابیلا"ی ویلایه‌تی "سان پاوڵۆ"ی به‌رازیل كردبوو، به‌ڵام له‌وێ سه‌گه بچووكه‌كه‌ی كه‌وته ناو ئاوی ده‌ریاوه و بۆ رزگاركردنیشی كارۆلینا خۆی هه‌ڵدایه ناو ئاوه‌كه.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مێل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، كارۆلینای 37 ساڵ، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی "خورخێ سیستینی"، به به‌له‌مێكی بچووك گه‌شتیان كردووه. له ده‌ریادا رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی به‌هێز بوونه‌ته‌وه. به‌و هۆیه‌وه كارۆلینا گیانی له‌ده‌ستداوه. نه‌یتوانیوه سه‌گه‌كه‌شی رزگار بكات.
خورخێی هاوسه‌ری كارۆلینا به دوای هاوسه‌ره‌كه‌یدا خۆی خستووه‌ته ئاوه‌كه. به‌ڵام نه‌یتوانیوه كارۆلینا له مردن رزگار بكات. خۆیشی 3 كاتژمێر مه‌له‌ی كردووه، تا گه‌یشتووه‌ته كه‌نار. تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به هانایه‌وه چوون.
كارۆلینا له كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری ئه‌مساڵ، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خورخێ كردووه. له دوای خۆی كچێكی حه‌ڤده ساڵی به ناوی "ئیزابێل" به‌جێهێشتووه.
ئ.ر