یەكەمین پێشانگا بۆ بەرھەمە نێوخۆییەكان لە قامیشلۆ كرایەوە

زیاتر لە 60 كارگە و كۆمپانیا بەشداری تێدا كرد

K24 - قامیشلۆ

لە شاری قامیشلۆ یەكەمین پێشانگای پیەشسازی بۆ بەرھەمە ناوخۆییەكان بە بەشداری 62 كارگە و كۆمپانیا كرایەوە، خاوەن كارگە و كۆمپانیاكانی رۆژئاوای كوردستان باس لە گرنگی پێشانگاكە دەكەن و داوا دەكەن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمەكانیان پاڵپشتی بكرێن تا بەرھەمەكانیان ھەناردەی بازاڕەكان بكەن.

ئازاد حيسۆ، بەڕێوەبەری پیشەسازی كانتۆنی جزیرێ بە كوردستان24ی راگەیاند: "دەمانەوێت لەو پێشانگایەدا چەند ئامانجێك بپێكین، دەمانەوێت بزانین ئاستی پیشەسازیمان چۆنە؟ بەردەوام سنوورەكانی بە رووی رۆژئاوای كوردستان دادەخرێن، دەمانەوێت لەوە تێبگەین كە بەرھەمە ناوخۆییەكان لە ئاستی خواستی دانیشتوانە؟".

ھ.م