كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاو كردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك كاتدا و لە شوێنی جیاوازدا ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.

لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەر ھەندێك ناوچە ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.
