حاکم گۆران کۆچی دوایی کرد
داوای یەکڕیزیی لایەنەکان و دەوڵەتی کوردستانی دەکرد
K24 – هه‌ولێر:
ئاری حسێن، پەیامنێری کوردستان24 لە ئاکرێ رایگەیاند، حاکم گۆران بە هۆی سەختیی برینەکەی، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ، کۆچی دوایی کرد.
حاكم گۆران، له سه‌روبه‌ندی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، ژیانی ته‌نیایی هه‌ڵبژارد و رایگه‌یاند، تا دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌و جۆره ده‌مێنێته‌وه. دوێنی شەو وه‌ك خۆى رایگه‌یاند، بە هۆی نه‌بوونى یه‌كڕیزیى لایەنە سیاسییه كوردستانییه‌كان، بڕیاری داوه كاتژمێر 11:00 خۆی بکوژێت.
دواتر لە لایڤێکی فەیسبووکدا بە چەکی جۆری کڵاشینکۆڤ و بە سێ گولـلە، خۆی بە سەختی بریندار کرد، دواى ئه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى ئاكرێ نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كرا، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ کۆچی دوایی کرد.
لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، حاکم گۆران کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتی هۆڵەندایە، بە کوردستان24ی راگەیاند: "مەرجی هاتنە خوارەوەم یەکڕیزیی لایەنەکانە، چونکە پێموایە ئێستا یەکڕیزیی لایەنەکان لە دەوڵەتی کوردی گرنگترە".
حاکم گۆران خەڵکی قەزای ئاکرێیە و لە ساڵی 1963 لە دایک بووە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 01/05/2019، کاتژمێر 9:05 خولەک، چوار کاتژمێر دوای نەشتگەری، کۆچی دوایی کرد.

H.J