سلێمانی.. چه‌ند "تۆمه‌تبارێك" له ئۆفیسی سه‌ره‌كیی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ستگیر كران
بەدواداچوونی وردی بۆ تاوانێکی رێكخراو دەست پێ کردووه
K24- هه‌ولێر:
ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی چه‌ند "تۆمه‌تبارێك"ـی راگه‌یاند، كه له ئۆفیسی سه‌ره‌كیی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له سلێمانی، حه‌شار درابوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ئاسایش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی بۆ تاوانێکی رێكخراو دەست پێ کردووه، کە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەنجام دراوە.
باسی ئه‌وه‌ش كراوه، پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، چەند کەسێك لەو تۆمەتبارانەی لە ئۆفیسی سەرەکیی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشار درابوون، بە چاودێریی دادەوەری لێکۆڵینەوە، دهرستگیر كراون.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، ئەم رێوشوێنە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا بووە، بۆ پاراستنی سەروەریی یاسا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، رۆژی 24ی مانگی رابردوو په‌رله‌مانتاری ئه‌و "جوڵانه‌وه‌یه" له په‌رله‌مانی كوردستان، شادی نه‌وزاد، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بانده‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "شاسوار و بانده‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت جوڵانه‌وه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه به‌رن. هه‌ڕه‌شه‌مان لێ كراوه. تووشی شۆك بووین له‌و شێوازی مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵماندا كراوه".
شادی نه‌وزاد باسی له‌وه‌ش كردبوو، "له چالاكییه‌كانی جوڵانه‌وه‌كه‌دا، كه‌سانێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له سلێمانی به‌شداریی چالاكییه‌كانیان كردووه، شه‌و له كابینه‌كانی چاڤی لاند و شووقهكانی گوندی ئه‌ڵمانی ماونه‌ته‌وه، كامێرای شاراوه و چاودێریان بۆ دانراوه و ژیانی تایبه‌تییان وێنه گیراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكرێت".
ئاشكراشی كردبوو، نامه‌یه‌كی بۆ نێردراوه و تێیدا نووسراوه: "چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی رووتی خۆت به".
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، شادی نه‌وزادی په‌رله‌مانتار پرسیاری كرد، "ئه‌م بانده ئه‌گه‌ر به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جوڵانه‌وه‌كه و هاوڕێكانی خۆیان بكه‌ن، ده‌بێت چۆن چۆنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه تازه پێگهیشتوانهدا بكه‌ن، كه رۆژانه سه‌ردانی ناوه‌ند و ئۆفیسه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی كرده‌وه، له رێی دادگاوه دۆسییه‌كه دژی "شاسوار" ده‌جوڵێنێت و گوتی: "داوای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت باندگه‌راییه".
H.B