لە رانیە كەسێك لەسەر دزیكردن دەستگیر كرا
پۆلیس زانیاری ئاشكرا دەكات
K24 - رانیە
لە رانیە كەسێك لەسەر دزیكردن لە ماڵان دەستگیر كرا و پۆلیس ئاشكرای دەكات، تەمەنی ئەو كەسه 17 ساڵە و ددانی بە تاوانەكەدا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: "دوای بەدواداچوون و بە دەستهێنانی زانیاری، ئەمڕۆ لە ناو شاری رانیە لەلایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە، گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە ڕەگەزی نێر دەستگیر کرا، کە هەستاوە بە دزیکردن لە ماڵان لە ناو شاری رانیە".
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوە كردووە: "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، ئەو كەسە لە بەردەمی پۆلیس و دادگا ددانی ناوە بە تاوانەکەی، کە لە ناو شاری رانیە دزیی لە ماڵان کردووە".
دوای ئەوەی مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە، ناوبراو بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و مەلەفەکەی هەواڵەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین لە رانیە کرا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
ھ.م