په‌رله‌مانى كوردستان چاوه‌ڕێی سازانی لایه‌نه‌كانه
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: نابینه كۆسپ له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسی
K24- هه‌ولێر:
ڤالا فه‌رید, سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێی سازانی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمه بۆ رێككه‌وتن، چونكه وه‌ك خۆی گوتی, په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و نابێته كۆسپ له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسی.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، دوای ته‌واوبوونی رێككاره یاساییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م, به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازى له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، گووتى: په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت و ده‌خوازین حكوومه‌تی عێراق ته‌واوی بڕگه و مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكات, به‌تایبه‌تی ماده‌ی 140 ى ده‌ستووری عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به جێبه‌جێكردنی بڕگه و مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق, كێشه و گرفته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج هاتوون.
H.B