وەزیری دارایی: زیاتر لە ملیارێك دۆلار قەرزمان داوەتەوە
پرۆژه یاسای بودجه ئاماده‌یه و خه‌رجی حكوومه‌ت 4 تریلیۆن دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژه سه‌خته‌كان تێپه‌ڕیون و تا ئێستاش زیاتر له ملیارێك دۆلار قه‌رزیان داوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2/5/2019 بینوا جنڤو، جێگری بەرپرسی بەشی ئابووری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دارایی فەڕەنسا لەگەل وەفدێكی كونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمیان كرد‌و لەگەڵ رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری كۆبونەوە.

به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، بینوا جنڤو، جێگری بەرپرسی بەشی ئابووری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دارایی فەڕەنسا دەستخۆشی لە وەزیری دارایی و ئابووری كرد كە لە كاتە سەختەكان ئەركەكانی بەسەركەوتووانە ئەنجامداوە، بەتایبەت لەوكاتەی قەیرانی دارایی رووی لە هەرێمی كوردستان كرد.
وه‌ك له وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی داراییدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، رێباز حەملان، تیشكی خستە سەر تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و رایگه‌یاندووه، رۆژە سەختەكانيان تێپەڕاند لە ریفرۆم لە گومرگ و دەروازەكان و باج بەردەوامن، به گوته‌ی خۆی، ئەمەش وایكردووە داهات بەرێژەیەكی بەرچاو زیاد بكات.
رێباز حه‌ملان له دیداره‌كه‌دا گوتوویه‌تی: "توانراوە نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار قەرزی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بدرێتەوە لەگەڵ 300 ملیۆن دۆلاری بەڵێندەرانی ناوخۆ‌و بیانی و 260 ملیۆن دۆلاری قەرزی بانكە ئەهليیەكان".
سەبارەت بە پڕۆژە یاسایی بودجەش وەزیری دارایی و ئابووری روونیكردەوە، پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی حكوومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2019 ئامادەیە و لە چاوەڕوانی كابینەی نوێی حكوومەتدایە و خەرجی حكوومەتیش لە 18 ترلیۆن دینار كەمكراوەتەوە بۆ 14 ترلیۆن دینار.
ئ. م