به‌غدا و پاریس له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی نێوانیان رێككه‌وتن
به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی نێوانیان له بواره جیاجیاكاندا واژوو كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌ممه‌د عه‌لی حه‌كیم و هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی، جان ئێڤ لۆدریان به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی نێوانیان له بواره جیاجیاكاندا واژوو كرد و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یان ده‌ستنیشان كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئامانجی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و پاریس، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه له رووی سیاسی و دیپلۆماسی و پێشخستنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولایه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، به‌غدا و پاریس، له‌سه‌ر پرسی هاوكاری سه‌ربازی، ئه‌منی، پێشخستنی پرۆگرامی راهێنانی تایبه‌تمه‌ند، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، پێشخستنی توانای عێراق و هاوبه‌شی ئابووری و بازرگانی نێوانیان رێككه‌وتوون.
ئه‌و رێككه‌وتنه دوای ئه‌وه هات، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی و شاندێكی یاوه‌ری له به‌رلینه‌وه گه‌یشتنه فه‌ره‌نسا و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و پاریس كۆبوونه‌وه.
ئ.ر