شا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پاسه‌وانه‌كانی ده‌كات
له خزمه‌تگوزارێكی ناو فڕۆكه بۆ شاژنی وڵات
K24 - هه‌ولێر:
ماها ڤاجیرا لۆنگكۆرن، كه بڕیاری له چه‌ند رۆژی داهاتوو به فه‌رمی ببێته شای تایلاند، بۆ چواره‌مینجار هاوسه‌رگیری ده‌كات، ئه‌م جاره‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاسه‌وانه‌كانی هاوسه‌رگیری كرد.
سوتيدا نائیدیایا، بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، ناسناوی شاژنی وڵاتی پێبدرێت، پێشتر له هێلی ئاسمانی تایلاند خزمه‌تگوزار بووه، دواتریش بووه‌ته سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاسه‌وانه‌كانی شاهانه و پله‌ی جه‌نه‌رالی پێدراوه.
شاژنی ئێستا، سه‌ره‌تا وه‌كو جێگری فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی شاهانه‌ی وڵات دیاریكرا، دواتریش فه‌رمانده‌یی ئه‌و یه‌كه‌ی پێسپێردراوه، تا دواتر شای تایلاند، كه دوای مردنی باوكی له ساڵی 2016 كورسی پاشایه‌تی وه‌رده‌گرێت، بڕیاریدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات.
رێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیرییه‌كه، رۆژی 3ی ئایار/ مایۆی 2019، له هۆڵێكی به‌ناوبانگی كۆشكی "دوسیت"ی شاهانه له بانگكۆكی پایته‌ختی تایلاند به‌ڕێوه‌چوو.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
سه‌رچاوه: Guardian