لیژنەی بینینی مانگ ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

لەبارەی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە لە دیوانی وەزارەت و چەند شوێنێكی دیكە چاودێری دەكەن

K24 - ھەولێر

لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی دیاركردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، كە چاودێری بینینی مانگ دەكەن و ھەر كەسێك ئێوارەی ئەمڕۆ مانگی بینی یەكەی ئیداری سنوورەكەی ئاگادار بكاتەوە.

لە راگەیەندراوەكەی لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف ھاتووە: "ئێوارەی رۆژی شەممە لیژنەی بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانی پارێزگاكانی كوردستان و دیوانی وەقفی سونی لە بەغدا، چاودێری بینینی مانگ دەكەن، بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم ھاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە ھەركەسێك ئێوارەی رۆژی شەممە 4/5/2019، بە بەڵگەوە مانگی بینی بە زووترین كات یەكەی ئیداری سنوورەكەی ئاگادار بكاتەوە".

ھ.م