كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە لێزمە باران دەبێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە ئەمڕۆش كاریگەری دەبێت و لە ھەندێك كات و شوێنی جیاواز لێزمە باران دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و لەگەڵ دابارینی باران لە كات و شوێنی جیاجیا، لە ھەندێك شوێن لێزمە باران دەبێت، لە كاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری ئەم شەپۆلە بارانبارینە كەم دەبێتەوە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی