هۆشداری لەبارەی شۆردنەوەی مریشکی خاو دەدرێت

بە چەند رێگایەک خۆت لە بەکتریا زیانبەخشەکانی مریشک بپارێزە

K24 – هه‌ولێر:

شۆردنەوەی مریشکی خاو یان کاڵ دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی چەندین جۆری بەکتریای زیانبەخش.

سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگرتن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمەریکا لە نوێترین راپۆرتیدا جارێکی دیکە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە شۆردنەوەی مریشک پێش ئەوەی بیکوڵێنی زیانی تەندروستی دەبێت.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "مریشک خواردنێکی تەندروستە و دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی سودبەخش، بەڵام مریشکی خاو بەکتریاکانی Campylobacter، Salmonella و Clostridium لە  خۆ دەگرێت".

سەنتەرەکە ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەکات: "لە کاتی شۆردنی مریشکی خاو، بەکتریا زیان بەخشەکان بڵاودەبنەوە کە دەبنە هۆی ژەهراوی بوون بە خواردن".

ئاماژە بەوەشکراوە کە خواردنی مریشک ئەگەر بە باشی نەکوڵێت زیانی هەیە و نابێتە هۆی مردنی بەکتریاکان.

بۆ ئەوەی لەو زیانانە بەدوور بیت، دەبێت لە دوای کڕینی، مریشکەکە لەناو نایلۆن یان عەلاگەی تایبەت هەڵبگریت و لە دوای خستنە ناو ساردکەرەوەکە، دەستت بە سابوون بشۆیت.

هەروەها دەبێت ئەو چەقۆ و بۆردەی مریشکەکەی لەسەر چاک دەکەیت لە دوای کوڵانی، لە هەموو خواردنێکی دیکە جیاواز بێت.

گرنگە بزانی پلەی گەرمی ئەو ئاوەی مریشکەکەی تێدا دەکوڵێنی چەندە، تاکو دڵنیابی پلەی گەرمی پێویست (102 پلەی سیلیزی) هەیە بۆ لەناوبردنی بەکتریا زیانبەخشەکان.

ئەگەری هەیە ئەو بەکتریایانەی ناو مریشک مرۆڤ دووچاری نەخۆشییەکانی رشانەوە، سکچوون و تێکچوونی گەدە و ریخۆڵە بکەن.

FOX5

H.J