باشترین پێنج راهێنان بۆ مانگی رەمەزان
هەفتەی سێ جار ئەم راهێنانە بکە
K24 – ههولێر:
ئادام و ئۆلیڤیا ماککۆبین، مامۆستای سەنتەری لەشجوانی لە دوبەی، پێنج جۆر راهێنانی وەرزشی بە باشترین بۆ مانگی رەمەزان دەزانن.
ئەو دوو شارەزا وەرزشییە پێیان وایە مووسوڵمانان لە مانگی رەمەزاندا پێویستیان بە چەند راهێنانێک زیاترە تاکو راهێنانەکانی دیکە؛ دەبێت رەچاوی تایبەتمەندییەکانی مانگی رەمەزان بکرێت.
Goblet - Barbell squat
سێ سێت سکوات بکە و لە هەر سێتێک شەش جار راهێنانەکە دووبارە بکەرەوە، بەمەش ماسوولکەکان بەهێز دەبنەوە و رێگریش لە قەڵەوبوون دەکەیت. سکواتەکانی Goblet و Barbell بۆ مانگی رەمەزان باشترینن.

Kettlebell Swings
باشترین جۆری وەرزشە بۆ سووتاندنی بڕێکی زۆری کالۆری. سێ سێت ئەنجام بدە و هەر جارێک راهێنانەکە ئەوندە دووبارە بکەرەوە تا ماندوو دەبی.

Barbell - Dumbbell bench press
سوودی زۆری هەیە و کار لە زۆربەی بەشەکانی لەش دەکات، سێ سێت ئەنجام بدە و لە هەر سێتێکدا شەش جار راهێنانەکە دووبارە بکەرەوە.

Single arm bent-over dumbbell row
گرنگی زۆری هەیە بۆ جوولەی ماسوولکەکانی پشت و بەهێزکردنیان. سێ سێت و شەش جار دووبارەکردنەوەی راهێنانەکە پێویستە.

رۆشتنی سەر ئامێر
دوای ئەنجامدانی ئەو راهێنانە، نزیکەی 30 خولەک ئامێری رێکردن بەکاربهێنە چونکە فشاری سەر ماسوولکەکان کەم دەکات و لێدانی دڵ رێکدەخات.
تێبینی:
نابێت لە رەمەزان پێش شکاندنی رۆژو وەرزشی قورس بکرێت چونکە تەواو وزەت لێدەبڕێت و کاریگەری لاوەکی زۆری دەبێت.
پێویستە لە مانگی رەمەزان، هەفتەی سێ جار ئەو پێنج راهێنانە بکرێن.
Gulf News
H.J