ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا چه‌ند جۆره بازرگانییه‌ك "حه‌رام" ده‌كات
"خۆتان له بازرگانی هه‌ڕه‌می و شه‌به‌كی بپارێن"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له نوێترین فه‌توادا، چه‌ند جۆره بازرگانییه‌ك حه‌رام ده‌كات، كه پێیان ده‌گوترێت بازرگانی "هه‌ڕه‌می یاخود شه‌به‌كی".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا، "مامه‌ڵه‌ی بازرگانی شه‌به‌كی و هه‌ڕه‌می به گشتی و به تایبه‌ت مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت و فۆرئێڤه‌ر و هاوشێوه‌كانی له رووی شه‌رعه‌وه" حه‌رامه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا، داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كات خۆیان له‌و زۆره بازرگانییه بپارێزن و دووپاتیش له فه‌توایه‌كی پێشووتریان ده‌كه‌نه‌وه كه له باره‌ی ئه‌و جۆره بازرگانییه ده‌ریان كردووه.

ئ. م