چیرۆکی 10 لە کۆنترین وێنەکانی جیهان
یەکەم وێنەی مەککە و مەدینە ببینە
لە سەدەی نۆزدە، کامێرا سەرەتاییەکان بە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبوونەوە، سایتی سی ئێن ئێنیش، بە سوود وەرگرتن لە چەند مۆزەخانەیەک چیرۆکی چەند وێنەیەکی کۆنی ئاشکرا کردووە.
.jpg)
محەمەد سادق بەی، ئەندازیار بوو لە سوپای میسر و بڕوا وایە یەکەم وێنەی مەککە و مەدینەی، کە پیرۆزترین شوێنی موسوڵمانانن گرتووە. یەکەمجار بوو مووسوڵمانان لە رێگای ئەو وێنەیەوە، مزگەوتی گەورە و کەعبەی پیرۆز ببینن.
مێژووەکەی بۆ ساڵی 1881 دەگەڕێتەوە.
.jpg)
تیمساحێکی مردوو لە ناو بەلەمێک لە رووباری نیلی میسر
ئیرنێست بێنێک گەشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کرد؛ هەوڵیدا گەشتەکەی وەک دۆکیومێنتێک بپارێزێت.
ئەو تیمساحە مردووە سەرنجی ئەو گەشتیارەی زۆر راکێشاوە چونکە بە گووتەی خۆی توێکاری بۆ کراوە.
لە یەکێک لە یاداشتەکانی نووسیویەتی، ئەوە لە میسر زۆر سەرەنجی راکێشام ئەوەبوو، ژنان مەنجەڵی پڕ ئاو و دارخورماکانیان دەگواستەوە نەک پیاوان.
مێژووی وێنەکە: 1852
.jpg)
شەقامێک لە وڵاتی چین کە ئێستا بە گوانگژو ناسراوە
فۆتۆگرافەرەکەی لای ئافۆنگە و یەکێکە لەو فۆتۆگرافەرانەی زۆرترین وێنەی چینی دوای خۆی بەجێهێشتووە.
لە وێنەکەی تابلۆ و ریکلامی دوکانەکانی ئەو شەقامەی نیشانداوە کە زۆربەیان لە تەختە دروستکراون.
مێژووەکەی: 1870
.jpg)
پراتاپ سینگ
پراتاپ ئەفسەر بوو لە سوپای هاوبەشی بەریتانی و هیند، وێنەکە بۆ ساڵی 1882 دەگەڕێتەوە کە تیایدا دوو خزمەتکار باوەشێنی دەکەن.
وێنەکە لە لایەن فۆتۆگرافەرێکی ئەوروپی گیراوە.
.jpg)
ئەمیر عەبدولقادر
وێنەکە لە ساڵی 1865 لە لایەن جاکیوس فیلیپ گیراوە و تیایدا ئەمیر عەبدولقادر دەردەکەوێت کە ئەو کات دژی فەرەنسییەکان لە جەزائیر بە شێوازی جیا دەجەنگا.
عبدولقار، فەیلەسوف و نووسەر بووە، یەکەم موسوڵمانیشە وتاری لەسەر هونەری فۆتۆگرافەری نووسیبێت.
.jpg)
ماڵێکی کۆن
ماڵێکی کۆن کە تاکو ئێستا نازانرێت لە وڵاتی پیرۆ یان بۆلیڤیایە.
وێنەکە لە لایەن رۆبێرت ڤانسەوە گیراوە و تیایدا زنجیرە چیاکانی ئاندێز دەردەکەوێت کە دەکەوێتە باشووری ئەمەریکا.
.jpg)
پەرستگای پرامبانان لە شاری یۆگیاکارتا لە وڵاتی ئیندۆنیزیا
کاسیان سێفاس پەرستگایەکی هیندووسەکانی نیشانداوە و وێنەکە لە ساڵی 1899 گیراوە.
.jpg)
شاژنی نیپاڵ و هاوەڵەکانی
لەو سەردەمە نیپاڵییەکان بەشێوەی خێڵ و هۆزی جیاواز دەژیان، وێنەکە شاژنێکی ناوچەیەکی دوورە دەستی نیپاڵ نیشان دەدات.
.jpg)
ئیسۆپیا
جلێس بۆرێلی، گەشتیارێکی فەرەنسی بوو و چەند وێنەیەکی وڵاتی ئیسیوپیای لە ساڵی 1885 بۆ 1888 گرتووە.
لە وێنەکە خانمێک کە سەر بەهۆزی سیدامە بە خەندەوە دەردەکەوێت.
.jpg)
بەندەری کۆب
وێنەکە لە نێوان ساڵانی 1870 بۆ 1890 گیراوە.
سەرەتای گەشەسەندنی بەندەرەکە نیشان دەدات کە دەکەوێتە ناوچەی ئۆساکا لە ژاپۆن.
H.J