بڕى زه‌كات و سه‌رفترە لە ھەرێمی كوردستان دیاركرا

ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فه‌توا نووسراوێك بڵاو دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان بڕی زەكات و سەرفترە و فیدیەی دیاركرد.

لە نووسراوێكدا ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند: "هەر موسڵمانێك، بڕی دوو ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی هەبێت و ساڵێكی بەسەردا بڕوات، پێویستە لەهەر ملیۆنێك، بڕی 25 هەزار دینار زەکات بدات".

به‌گوێرەی ئەو نووسراوە: "بڕی سەرفترە و فیدیە، دوو هەزار و 500 دینارە بۆ هەر کەسێك".

ھ.م