هاووڵاتیان له بەرزبوونەوەی نرخی مريشك و ھێلكە له سلێمانی نیگهرانن
بەرھەمھێنانی ھێلكە و جووجك بۆ كێڵگە پەلەوەرییەكان كەمیكردووە
K24 - ههولێر:
نزیكەی دوو مانگە بەھۆی کەمبوونەوەی جوجکە و بەرزبوونەوەی ھێلکە، نرخی مریشك لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان روویان لە بەرزبوونەوە کردووە، مەترسی ئەوەش دەكرێت لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزان نرخەی زیاتر بەرزبێتەوە.
ژووری چاودێری و بازرگانی سلێمانیش داوای 100 ھەزار تۆن مریشکی بەستووی کردووە تا نرخی مریشك لە بازاڕەكاندا دابەزێت.
چەند ھۆکارێك نرخی کیلۆیەك مریشکی زیندووی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەرزکردەوە، فرۆشیاران و ھاووڵاتیانیش نیگەرانن و داوا ئەکەن نرخ جێگيربکرێت، چونکە خواستەکان لەسەر گۆشتی مریشك زیادیانکردووە.
نرخی کیلۆیەك مریشك 3 ھەزار و 250 و پەنجا دیناری لەبازاڕدا تیپەڕاندووە، خاوەنی کێڵگە پهلەوەريیەکانیش بەرزبوونەوەی نرخی مریشک بۆ دوو ھۆکار دەگەڕێنەوە، یەکێکیان کەمبوونەوەی جوجکە و بەرزبوونەوەی نرخی ھێلکە و دووەم ھۆکاریش ھاوکارینەکردنی خاوەن کیڵگەکان لەلایەن حکوومەتەوە.
بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی مریشك، ژووری چاودێری و بارزگانی سلێمانی کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گرتووەتە بەر، لەھەمانکاتدا داوایانکردووە 100 ھەزار تۆن مریشکی بەستوو ھاوردە بکرێت، تا لەمانگی رەمەزان ھاووڵاتیان بتوانن بەکەمترین نرخ مریشك بکڕن.
ئ. م