زێدان سزای ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید ده‌دات
له ریال مه‌درید دووریخسته‌وه
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ به‌رامبه‌ر ڤیاریال گاریس به‌یلی وێڵزی دوورخسته‌وه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی زێدان ئه‌م كاره‌ی وه‌كو سزایه‌ك له دژی به‌یل ئه‌نجام داوه، به‌هۆی ئه‌و ئاسته خراپه‌ی له یارییه‌كانی رابردوو پێشكه‌شی كردووه.
رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه زێدان له گاریس به‌یل توڕه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه سۆزی هانده‌رانی ریال مه‌درید بۆ خۆی رابكێشێت و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.
زێدان له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی دوێنێ ڕه‌تی رۆژنامه‌نووسێكی دایه‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه گاریس به‌یل یاریزانی باڵی چه‌پ نییه و یاریزانی دیكه‌یان بۆ ئه‌و شوێنه هه‌یه.
زیزۆ له باره‌ی به‌یل ده‌شڵێت: چاره‌نووسی به‌یل په‌یوه‌سته به به‌رپرسانی ریال مه‌درید و ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن داهاتووی ئه‌م یاریزانه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به كوێ ده‌گات.
زێدان به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كه‌ی یاری رابردوویان به‌رامبه‌ر رایۆ ڤاییكانۆ هه‌ریه‌كه له كه‌ریم بێنزێما و لوكا مۆدریچی دوورخستۆته‌وه.
