حکوومەتی هەرێم دەوامی فەرمانبەران کەم دەکاتەوە
سه‌فین دزه‌یی: ده‌وامی فه‌رمی له كاتژمێر 8ـی به‌یانییه‌وه ده‌ستپێده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگا حكوومییه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر كه‌م ده‌كرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان وعیراق و جیهان دەكەین، بەهیواین ئەو مانگە ببێتە مانگی برایەتی وتەبایی وپتەوتركردنی یەكڕیزی.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "بەم بۆنەیەوە رایدەگەیەنین، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتەوە، واتا لە 8 ی بەیانی دەست پێدەكات تا كاتژمێر 2 ی دوای نیوەڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت".
H.B