پەرلەمان دەنگ لەسەر کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم دەدات
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
K24 – ههولێر:
رۆژی چوارشەممە 08/05/2019 کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەدات.
لە راگەیندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هاتووە: "رۆژی چوارشەممە دەنگدان لەسەر پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان- عێراق و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک تا پەسەندکردنی دەستوور دەکرێت"

