باوكی دی یۆنگ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كوڕه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
باوكی دی یۆنگ: شێوازی یاریكردنی كوڕه‌كه‌م زۆر له هی بۆسكێتس جیاوازه
.jpg)
له دیمانه‌یه‌كدا كه له هه‌ژمارێكی تویته‌ری نزیك له بارسێلۆنا بڵاو بۆته‌وه، باوكی فرینكی دی یۆنگی یاریزانی نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه شێوازی یاریكردنی كوڕه‌كه‌ی له هی سێرجیۆ بۆسكێتس ناچێت، ده‌شڵێت: كوڕه‌كه‌م زیاتر به شێوازێكی هێرشبه‌ری یاری ده‌كات.
باوكی دی یۆنگ ده‌شڵێت: زۆرجار بیر ده‌كه‌مه‌وه و باوه‌ڕ ناكه‌م كه دی یۆنگ درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت، وا هه‌ست ده‌كه‌م له خه‌ون و خه‌یاڵ ده‌ژیم، به‌س سووپاس بۆ خوا راستییه و كوڕه‌كه‌م له مێژه خه‌ونی به پۆشینی درێسی بارسێلۆنا ده‌بینێت و خه‌ونه‌كه‌شی بووه راستی.
باوكی دی یۆنگ گوتیشی: كاتێك له چامپیۆنزلیگ ئا‌یاكس شكستی به ریال مه‌درید هێنا، بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین و سووپاسی كوڕه‌كه‌می كرد به‌هۆی بردنه‌وه‌ی ئا‌یاكس له ریال مه‌درید.
باوكی دی یۆنگ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه كوڕه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات له‌گه‌ڵ ئا‌یاكس ناسناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه.
فرینكی دی یۆنگی ته‌مه‌ن 21 ساڵ ئه‌م وه‌رزه نازناوی جامی هۆڵه‌ندای له‌گه‌ڵ ئا‌یاكس بردۆته‌وه و له بردنه‌وه‌ی ناسناوی خولی نایابی هۆڵه‌نداش نزیك بۆته‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی گه‌یشتۆته قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
دی یۆنگ ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 49 یاری كردووه، 4 گۆڵ و 3 ئاسیستی هه‌یه و هه‌زار و 35 خوله‌ك یاری كردووه.