خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و تابلۆ بیانییەکان ئاگادار دەکرێنەوە

ئاگادارییەک بۆ ئەوانەی کێشەی تابلۆی ئۆتۆمبێلیان هەیە

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا تابلۆی هەرێمی کوردستان بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و تابلۆ بیانییەکان بدات.

سیروان بەرزنجی، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی هاتووچۆی هەولێر لەوبارەیەوە بە کوردستان24ی رایگەیاند: "ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای ساڵی 2003 هاتنە هەرێمی کوردستان و ئەو ئۆتۆمبێلانەش هەڵگری تابلۆی بیانین، تابلۆی هەرێمی کوردستانیان بۆ دەبەسترێت".

راشیگەیاند: "لەمڕۆوە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەڕایەتییەکانمان بکەن بۆ دەستکردن بە مامەڵەکانیان".

پێشتریش، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو، لە 01/07/2019ەوە، نەهێڵێت ئۆتۆمبێلی لافاو و لێدراو (لێدراوی ئەمەریکی) هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

H.J