بارھەڵگرێك لە سۆران بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا

لە ئێرانەوە ئۆتۆمبێلی گواستووەتەوە

K24 - سۆران

درەنگانی شەوی رابردوو بارھەڵگرێك كە شەش ئۆتۆمبێلی باركردبوو، لە دەروازەی قەزای سۆران وەرگەڕا، بەوھۆیەوە شوفێرەكە گیانی لەدەستدا و رووداوەكە زیانی زۆری مادیشی لێكەوتەوە.

عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتووچۆی سۆران بە كوردستان24ی راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو کامیۆنێکی بارهەڵگری (شاحینە) تابلۆی ئێرانی کە هەڵگری 6 ئۆتۆمبێل بوو وەرگەڕا لە دەروازەی سۆران وەرگەڕا، دەستبەجێ شوفێرەكە گیانی لەدەستداوە و جگە لەوەی زیانی زۆر بەو ئۆتۆمبێلانە گەیشتووە كە باریكردون، زیانی زۆریش بە شەقام و ستوونی كارەبا و تابلۆكانی ھاتووچۆ گەیشتووە".

گوتیشی: "شوفێرەكە خەڵكی ئێران بوو، لە رێگای كەمەربەندی- زارگەلی - كاولۆكان، كۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە".

ھەر لەبارەی ئەو رووداوە عەمیدی مافپەروەر عیماد كەنعان رێكانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە کوردستان24 گوت: "شوفێرەکە ناوی حەمید خەلیلی-یە و تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوەو تیمەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و دواتر ئاماری زیانەکان رادەگەیەنین".

ھ.م