خواردنێک زیرەکی منداڵ لە سەرەتای دووگیانی زیاد دەکات
ئەم خواردنانە گەشە بە مێشکی منداڵ لە 12 هەفتەی سەرەتای دووگیانی دەدەن
K24 – ههولێر:
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، ئەو دایکانەی لە سەرەتای دووگیانی چەرەسات دەخۆن، منداڵەکانیان زیرەکتر دەبن.
پەیمانگای پزیشکی بارسیۆلۆنا بۆ تەندروستی جیهانی توێژینەوەی لەسەر دوو هەزار و 200 ژن و منداڵەکانیان کردووە، بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنی چەرەسات لە 12 هەفتەی یەکەمی دووگیانی، ئاستی زیرەکی منداڵ زیاد دەکات.
بەگوێرەی توێژنەوەکە، چەرەسات دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیک، ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا 6 و چەند جۆرێکی دیکە لە ترشە چەورییەکان کە بۆ گەشەی مێشک گرنگن، بۆ ئەوەش دایکان بتوانن ئەو سوودە بە منداڵەکانیان بگەیەنن دەبێت هەفتانە بڕی 30 گرام چەرەس بخۆن بە تایبەت ئەوانەی زیاتر بەو جۆرە کانزا و ماددانە دەوڵەمەندن.
باشترین جۆری چەرەسات بۆ ئەم مەبەستە بریتین لە گوێز، بادەم، فستق عەبید (پینەت) و بندق.
Telegraph
H.J