5 نیشانه بۆ زانینی كه‌می رێژه‌ی یۆد له له‌شی مرۆڤ
كه‌می ئه‌و توخمه ده‌بێته هۆی هه‌ڵچوون له كاری رژێنی ده‌ڕه‌قی
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا كه‌می توخمی یۆد له له‌شی مرۆڤ ده‌بێته هۆی چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندرووستی، چونكه حاڵه‌ت و فرمانی رژێنی ده‌ڕه‌قی و هاوسه‌نگی هۆرمۆنی له له‌شی مرۆڤ پشت به‌و ره‌گه‌زه گرنگه ده‌به‌ستێت، جا بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بزانێت رێژه‌ی یۆد له له‌شدا به‌گوێره‌ی پێویست نییه، تیمێكی پزیشكان له راپۆرتێكدا له سایتی زانستی پزیشكی "میدیك فۆرۆم" 5 نیشانه‌یان ده‌ستنیشان كردووه، ئه‌وانیش:
- كێشه‌كانی قژ و پێست: كاتێك رێژه‌یه‌كی كه‌متر له پێویست له یۆد له له‌شی مرۆڤدا هه‌بێت، قژی مرۆڤ وشك ده‌بێت، پێستیش وێڕای وشكهه‌ڵاتن تۆشكه و ههڵوهرینیش له چینی توێژ درووست ده‌بێت.
- زیادبوونی كێشی له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو: له ئه‌نجامی كه‌مبوونی رێژه‌ی یۆد له له‌شی مرۆڤ، كرداری كیمیاییه‌كان بۆ گۆڕینی مادده خۆراكییه‌كان هێواش ده‌بێت، به‌مه‌ش كالۆری به سستی ده‌سووتێت و ده‌بێته هۆی زیادبوون له كێشی له‌ش. به شێوه‌یه‌ك كه له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه له خواردنی ژه‌مه‌كان پابه‌ندی خشته‌یه‌كی خۆراكیش بێت ئه‌و زیادبوونه له كیشی له‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
- هه‌ستكردن به سه‌رما به به‌رده‌وامی: ئه‌مه نیشانه‌یه بۆ كه‌می رێژه‌ی یۆد له له‌شی مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرداری هه‌رس و كارلێكه‌كان بۆ گۆڕینی مادده خۆراكییه‌كان هێواش ده‌بێت، كه ده‌بێته هۆی بێهێزی و هیلاكی و مرۆڤ هه‌ست به سه‌رمابوون ده‌كات.
- ماندووبوونی درێژخایه‌ن: كاتێك مرۆڤ دوای كارێكی سووك هه‌ست به ماندووبوونێكی زۆر ده‌كات، نیشانه‌ی ئاماژه‌یه‌كه كه رێژه‌ی یۆد له له‌شدا كه‌مه و ده‌بێته هۆی هیلاكی به‌رده‌وام.
- دووباره‌بوونه‌وه‌ی قه‌بزی: بهگوێررهی پزیشكان، هه‌ر كێشه‌یه‌ك له رژێنی ده‌ڕه‌قی ده‌بێته هۆی سستی له چالاكی گه‌ده و قۆڵۆن، به‌مه‌ش مرۆڤ تووشی قه‌بزی ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، رۆژانه له‌شی مرۆڤ به‌پێی ته‌مه‌ن و حاڵه‌تی ته‌ندرووستی، پێویستی به 100 تا 200 مایكرۆگرام له توخمی یۆد هه‌یه. بۆ نموونه ئافره‌تی سك‌پڕ پێویستی به 200 مایكرۆگرامی رۆژانه هه‌یه و كه‌می ئه‌و توخمه له له‌شی ئافره‌ت له‌و حاڵه‌ته‌دا، كیشه‌ی مه‌ترسیدار درووست ده‌كات و له‌وانه‌یه ببێته هۆی له‌بارچوونی كۆرپه‌له یانیش منداڵه‌كه تووشی نه‌خۆشی ئۆتیزم "ناته‌واو له‌ڕووی عه‌قلییه‌وه" ببێت.
یۆد پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی هۆرمۆنه‌كانی رژێنی دهڕهقییه و رۆڵێكی گرنگ له گه‌شه‌ی مرۆڤ و سیسته‌می گۆڕینی خۆراك و گه‌شه‌كردنی میشك ده‌گێڕێت. كه‌می ئه‌و توخمه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی رژێنی ده‌ڕه‌قی و تێكچوونی سیسته‌می كار و فرمانی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ.
سه‌رچاوه: میدیك فۆرۆم
H.B