یه‌كه‌مین داواكاری مێسی دوای ریمۆنتادایه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول
مێسی داواكارییه‌كی به‌په‌له‌ی له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه
دوای ریمۆنتادایه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی ئانفیڵد له دژی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه به خێرایی بیر له رێكخستن و به‌هێزكردنه‌وه‌ی هێڵی به‌رگری بكه‌نه‌وه، له‌م پێناوه‌شدا مێسی پێشنیازی گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێكی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كردووه.
پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا داوای له به‌رپرسانی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه (جۆشوا كیمیچ)ـی به‌رگریكاری بایرن میونشن بخه‌نه سه‌رووی لیستی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیاریداوه به‌خێرایی بۆ گواستنه‌وه‌ی كیمیچ بچێته سه‌رهێڵ و له‌م پێناوه‌شدا 80 ملیۆن یۆرۆی ئاماده كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، مێسی پێیوایه كیمیچ له‌گه‌ڵ شێوازی بارسێلۆنا زۆر گونجاوه و ده‌توانێت به‌رگری بكات و یارمه‌تی هێرشبه‌رانیش بدات.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر كیمیچ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی بیڵد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه زۆر حه‌ز به ستایلی یاریكردنی بارسێلۆنا ده‌كات.
جۆشوا كیمیچی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، پێشتر له هاوینی 2015 له یانه‌ی شتوشتگارتهوه به به‌های 7 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده بایرن میونشن، له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه 168 یاری ئه‌نجام داوه، 17 گۆڵ و 38 ئاسیستی كردووه.
.jpg)