کۆترێک لە کامێرایەکی خێرایی دەدات

هاتووچۆ داوای پارەکەی دەکات

K24 – هه‌ولێر:

لە شاری بۆخۆلتی ئەڵمانیا، کامێرایەکی چاودێریکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل، وێنەی کۆترێک بەهۆی خێرا فڕین دەگرێت.

بەگوێرەی ئەو وێنەیەی کامێراکە گرتوویەتی، کۆترەکە 45 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە شەقامێکدا فڕیووە کە خێرای یاساییەکەی 30 کیلۆمەترە.

سایتی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو "سەرپێچییە"، کۆترەکە 25 یۆرۆ سزای سەرپێچی بۆ نووسراوە.

هاتووچۆی شارەکە لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک بۆ پێکەنین نووسیویەتی: "هێشتا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەین چۆن پارەکە لەو کۆترە خێرایە بسەنین".

H.J