ئه‌كادیمییه‌كانی توركیا: ئه‌وه‌ی ئاكه‌په ده‌یكات كوده‌تایه به‌سه‌ر دیموكراسییه‌ت
بڕیاری دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنی شارەوانیی ئیسانبۆل کاردانەوەی لێ دەکەوێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاری دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستانبۆل کاردانەوەی لێ دەکەوێتەوە و خەڵکی ئاسایی و ئەکادیمیەکانی تورکیا نیگەرانن لە دۆخی وڵاتەکەیان، کە کولتووری دیموکراسی تێدا نەچەسپاوە و دۆڕان بەلای پارته سیاسییەکانەوە شتێکی ئاسایی نییە.
زۆرێک پێیانوایە بڕیاری دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردن کودەتا و ھەڵپەساردنی یاسا و دیموکراسییە لە تورکیا.
دوێنێ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له توركیا، له‌سه‌ر داوای پارتیی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا، بڕیاری دا، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری ئیستانبوڵ دووباره بكاته‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 31ی ئازاری رابردوودا كاندیدی پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان نه‌یتوانیبوو سه‌ركه‌وێت و له به‌رامبه‌ردا كانیدی پارتیی گه‌لی كۆماریی به‌رهه‌ڵستكار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابوو.
بە هۆی دۆخی ناجێگیری تورکیاوە لە ماوەی مانگێکدا لیرەی تورکی لەسەدا 10ی بەھای خۆی لە دەست داوە. جیا لەوەی نا ئارامیی و دوودڵی و بێباوەڕیی بەرامبەر بە دامەزراوە یاساییەکانی وڵاتەکەیان لەناو خەڵکیدا بڵاو بووەتەوە، رێژەی ھەڵئاوسانیش دۆخی ئابووریی تورکیای خراپتر كردووە.