دۆلفینێک مۆبایلێکی ونبوو لە دەریا بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە
"سیخوڕەکەی رووسیا بووەتە هاوڕێی نەرویجییەکان"
K24 – ههولێر:
دۆلفینێک لە وڵاتی نەرویج کە بە سیخوری رووسیا ناسراوە ئایفۆنێک لە دەریادا بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە.
لە گرتە ڤیدیۆیەک دەردەکەوێت، دۆلفینەکە لە ژێر ئاوەوە بە دەمی ئایفۆنەکەی گرتووە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
هەفتەی رابردوو، پۆلیسی سنووری نەرویج دۆلفینێکی دەستگیر کرد کە کامێرای چاودێریی پێوەبوو، دواتر گومانی ئەوە لە دۆلفینەکە کرا کە سیخوری رووسیا بێت و لە کاتی راهێنان هەڵاتبێت
ئەم دۆلفینەش هەمان دۆلفینە، لەوەتەی گەیشتووەتە بەندەری هامێرفێست لە نەرویج، دڵی خەڵکەکەی بۆ لای خۆیدا راکێشاوە و بەردەوام یاری لەگەڵ بەلەم و ماسیگرەکان دەکات.
ئودون ریکاردسێن، پرۆفیسۆری زیندەوەرزانی و شارەزای بوونەوەرە دەریاییەکان لە زانکۆی نەرویج لەبارەی ئەو رووداوە رایگەیاندووە: "ئەو دۆلفینە لە لایەن هێزی دەریاوانیی رووسیا راهێنانی پێکراوە. ئێمە ئاگاداری ئەوەین سوپای رووسیا هەندێک دۆلفینی بە بارمتە گرتووە".
Daily Mail
H.J