كۆشكی هاوسه‌ری سه‌ددام كێشه ده‌خاته نێوان دوو هۆزه‌وه
ئه‌ندامی یه‌كێك له هۆزه‌كان له به‌رپرسێكی حكوومی داوه
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرای ده‌كات، به هۆی كڕینه‌وه‌ی كۆشكێكی هاوسه‌ری سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق، كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی ره‌زوانییه‌ی به‌غدا، كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان دوو هۆز.
عالیه نوسێف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، "چه‌ته‌كانی زه‌ویوزار" له جه‌نگ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی له شوێنه گرانبه‌هاكاندا به‌رده‌وامن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، مه‌زاده‌كه له ناوچه‌ی ره‌زوانییه‌ی به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌سه‌ر كۆشكێك، كه هی "ساجده خه‌یروڵڵا"ی هاوسه‌ری سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراقه، تا ئێستاش نزیكه‌ی 300 كه‌س ئاماده‌ن كۆشكه‌كه بكڕن، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووبار.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی دوو هۆزه‌كه ئاشكرا بكات، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وانه‌ی به‌شداری مه‌زاده‌كه ده‌كه‌ن، سه‌ر به دوو هۆزن و ئێستا كێشه كه‌وتووه‌ته نێوانیان، ئه‌ندامی یه‌كێك له هۆزه‌كانیش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر به‌رپرسی ژووری مه‌زاد و له به‌رپرسه حكوومییه‌كه‌ی داوه، چونكه به‌بێ مه‌زاد كۆشكه‌كه‌ی پێ نه‌فرۆشتووه.
ئ. م