عێراق زیاتر لە 500 چەكداری داعشی دادگایی كردووە
نزیكەی 250 كەس چاوەڕێی كەیسەكانیانن
K24 - ھەولێر
دادگای باڵای عێراق ئاشكرای كرد كه تا ئێستا 514 چه‌كداری داعشی بیانی لە عێراق دادگایی كراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی دادگای باڵای عێراق، تا ئێستا كه‌یسی 514 چه‌كداری بیانی داعش له هه‌ردوو ره‌گه‌ز یه‌كلا كراونه‌ته‌وه و 246ی دیكه‌ش چاوه‌ڕێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیانن و دادگاییكردنیان به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها دادگای باڵای عێراق داواشی كردووه سه‌رجه‌م دادگاییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له به‌غدا بەڕێوەبچن، تاوه‌كو نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه لێوه‌ی هاتوون له دانیشتنه‌كاندا ئاماده‌بن و ئاگاداری ورده‌كاریی كه‌یسه‌كانیان بن.
ھ.م