سوپای پاسداران: هه‌ركات پێویست بوو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌كه‌نداو ده‌هاڕین
"چیتر بوونی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو به هه‌ڕشه نازانین به‌ڵكو بوونه‌ته ده‌رفه‌تێك بۆمان"
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیكرده‌وه، چیتر بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاوه‌كانی كه‌نداو به هه‌ڕشه نازانین، به‌ڵكو به ده‌رفه‌تێكه بۆ پێكاندنی ئامانجه‌كانمان.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "ئیسنا"ی ئێرانی، له‌سه‌ر زاری ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی "گه‌ردوون ئاسمانی"ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران گواستییه‌وه، "بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاوه‌كانی كه‌نداو وه‌ك پارچه گۆشتێكی ئاماده‌كراوه له‌ناو ددانه‌كانمان، هه‌ر جووڵه‌یه‌ك له دژی ئێمه لێیان به‌دی بكه‌ین، ده‌یانهاڕین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران گوتی: جاران بوونی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكا كه ته‌نیا 40 تا 50 فڕۆكه و 6 هه‌زار سه‌ربازی هه‌ڵگرتووه، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌بوو، به‌ڵام ئێستا باڵانسه‌كه گۆڕاوه و ئه‌و مه‌ترسییانه بوونه‌ته ده‌رفه‌ت بۆمان.
حاجی زاده جه‌ختی كرده‌وه، ئێستا مووشه‌كه‌كانی ئێران توانای پێكاندنی فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای له دووری 300 تا 700 كیلۆمه‌تریان هه‌یه.
ئه‌و لێدوانه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی "گه‌ردوون ئاسمانی"ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران دوای ئه‌وه هاتووه، واشنتن زنجیره‌یه‌ك رێككاری بۆ زیادكردنی هێزه‌كانی له ناوچه‌كه گرتووه‌ته به‌ر، به پاساوی ئه‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر سه‌ربازه‌كانیان له ناوچه‌كه، له‌و رێككارانه‌ش ناردنی كه‌شتیگه‌لێكی سه‌ربازی له‌ژێر چه‌تری فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌براهام لینكۆڵن" بۆ ناوچه‌كه.
H.B