توركیا گه‌وره‌ترین مانۆڕی ده‌ریایی له مێژووی خۆیدا ئه‌نجام ده‌دات
سه‌دان كه‌شتی و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی به‌شداریی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 14/5/2019، توركیا گه‌وره‌ترین مانۆڕی ده‌ریایی له مێژووی خۆیدا، به ناوی "گورگی ده‌ریا 2019" ئه‌نجام ده‌دات و له یه‌ك كاتدا، له سێ ده‌ریای جیاواز، مانۆڕه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆ یه‌كه‌م جاره فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی توركیا به كرده‌یی سه‌رپه‌رشتیی مانۆڕه‌كه ده‌كات، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م جاریشه له ده‌ریای ره‌ش، ده‌ریای ئیجه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به به‌شداریی 131 كه‌شتیی جه‌نگیی و 57 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی و 33 هێلیكۆپته‌ر، مانۆڕه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
مانۆڕی گورگی ده‌ریا له‌سه‌ر ئاستی ستراتیژی و ئۆپراسیۆنه‌كاندا، پشت به سیناریۆكانی ماوه‌كانی قه‌یران و گرژی و جه‌نگه‌كان ده‌به‌ستێت.
ئامانجی مانۆڕه‌كه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌سازیی كه‌رته ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی توركیایه.
له‌م مانۆڕه‌دا كه‌شتی و فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ر هه‌ن به‌شداریی ده‌كه‌ن، كه یه‌كه‌م جاره ده‌بینرێن و پێده‌چێت له ده‌ریاوه بۆردوومانی ناوچه وشكاییه‌كان بكرێت و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، راجیمه، مووشه‌كی سه‌ر كه‌شتی، فڕۆكه‌ی ھێرشبه‌ری چاودێری، تۆپخانه‌ی ده‌ریایی و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر به‌شداریی له‌و بۆردوومان و مانۆڕه‌دا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها مه‌شق له‌باره‌ی جه‌نگی سه‌ر ئاو و شه‌ڕی به‌رگری له‌ژێر ئاو، ده‌كرێت. جگه له‌وه، جه‌نگی ئه‌لیكتڕۆنی و پرۆسه‌ی چاودێریی ده‌ریاكان و رزگاركردنی ژێرده‌ریایی له‌خۆ ده‌گرێت.