پۆمپیۆ بۆ پرسی ئێران سەردانی ئەوڕوپا و رووسیا دەکات
دوای سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 13/05/2019، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دۆسیەی ئێران لەگەڵ ئەوڕوپا تاووتوێ دەكات و سبەی سێشەممەش سەردانی رووسیا دەكات.
بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەمڕۆ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی بڕۆكسلی پایتەختی بەلجیکا دەكات و بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كاروباری ئەوڕوپا دەكات.
ئاماژەی بەوەش كردووە، پۆمپیۆ چەند دۆسیەیەكی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئەوڕوپا تاووتوێ دەكات، لە سەرووی ھەموویانەوە، دۆسیەی ئێران و جموجۆڵەكانی ئەم دواییەی ئەمەریكا لە رۆژھەڵاتی ناوەراست.
ئاماژەی بەوەش كردووە، بەو ھۆیەوە پۆمپیۆ سەردانەكەی ئەمڕۆی بۆ مۆسكۆ ھەڵوەشاندەوە و بڕیارە سبەی سێشەممە، سەردانی رووسیا بكات و لەگەڵ سەرۆكی رووسیا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەسەر ھەمان پرس كۆ ببێتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە كه ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا چەندین كەشتی و فڕۆكەی جەنگیی ناردوونەتە رۆژھەلاتی ناوەڕاست و فشارەكانی بۆ سەر ئێران زیاد كردووە.
H.J