جه‌نگی بازرگانیی نێوان واشنتن و په‌كین پێی نایه قۆناغێكی نوێ
چین به بڕی 60 ملیار دۆلار كاڵای ئه‌مه‌ریكی ده‌كاته ئامانج
K24- هه‌ولێر:
جه‌نگی بازرگانیی نێوان واشنتن و په‌كین پێی نایه قۆناخێكی نوێ و دوای هۆشدارییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ چین، ئه‌مڕۆ په‌كین رایگه‌یاند، باجی نوێی گومرگیی ده‌خاته سه‌ر كاڵای ئه‌مه‌ریكی.
له‌م باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی چین رایگه‌یاند، ئێستا ده‌ستیان به رێككاری تایبه‌ت به دانانی باجی گومرگیی، به بڕی 60 ملیار دۆلار له‌سه‌ر كاڵای ئه‌مه‌ریكی كردووه و له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووشدا ئه‌و ئه‌و رێككارانه ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چین وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هاتووه، كه واشنتن باجی گومرگیی له‌سه‌ر كاڵاكانی چین له رێژه‌ی 10%ـه‌وه بۆ 25%ی به‌رز كردووه‌ته‌وه، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 200 ملیار دۆلار و له رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌روه‌ك وه‌ڵامێكیشه بۆ تویتێكی تره‌مپ، كه ئه‌مڕۆ له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر هۆشداریی دایه چین و رایگه‌یاند، نابێت په‌كین وه‌ڵامی رێككاره‌كانمان بۆ زیادكردنی باج له‌سه‌ر كاڵای ئه‌و وڵاته بداته‌وه و دووپاتیشی كردبووه‌وه، خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا هیچ پاره‌یه‌ك بۆ باجی گومرگیی نادات.
H.B